دوای هەفتەیەک ئاو دێتەوە

هێڵی دووی ئاوی دوكان- سلێمانی كه‌وته‌وه‌كار

964+
ژووری هەواڵ

دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان – سلێمانی دەستیپێکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڕانی كاره‌باوه‌ گرفت بۆ هێڵه‌كه‌ دروست ببوو.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11.3.2024، ئامانج جەلال بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ماوەی هەفتەیەک بوو ناوچەی قڕگە و قەزا و ناۆییەکانی دەوروبەری ئاویان پێنەدرابوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە.

هێڵی دووی ئاوی دوكان – سلێمانی، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ماوەی رابردوو شاری سلێمانی گرتەوە و به‌هۆی چەند جارێک دووبارە بوونەوەی بڕانی کارەبا، گرفت له‌ پرۆژه‌كه‌ى ئاوی دوکان سلێمانی دروست بوو، كه‌ وای كرد كێشه‌ بۆ دابەشکردنی ئاوی به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری دروست ببێت، به‌ تایبه‌تی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی قڕگە، فەرمانبەران، سەروەری و کوردسات.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964، چاككردنه‌وه‌ی گرفتی هێڵی دووی ئاوی دوكان – سلێمانی، زیاتر له‌ 72 كاتژمێری خایاند و ئەو کێشەیە بووە هۆی نەمانی ئاوی ئەو گەڕەکانە بۆ ماوەی هەفتەیەک.

سێ بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی دەگۆڕدرێت

سێ بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی دەگۆڕدرێت