لە سنووری داقوق

کوڕێک بە فیشەک باوکی خۆی کوشت

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان باوک و کوڕێک لە گوندی عەبدوڵا غانمی سنووری داقوق لەئەنجامدا کوڕەکەی بە بە چەکی کڵاشینکوف کۆتایی بەژیانی باوکی خۆی هێنا و تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی داقوق کرا.

فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک هێنرایە نەخۆشخانەکەیان و دوای پشکنین دەرکەوت کە ئاسەواری سێ فیشەک بەجەستەیەوە بووە و یەکێک لەفیشەکەکان بەر دڵی کەوتووە.

وتیشی، رووداوەکە بەهۆی کێشەی منداڵێکی ماڵی خۆیانەوە روویداوە و پاشان دەمەقاڵێ کەوتووەتە نێوان باوک و کوڕ، بەهۆیەوە کوڕەکەی هەستاوە بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف کۆتایی بەژیانی باوکی و هێناوە و هەڵاتووە،

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کەسوکاری قوربانیەکە لە نەخۆشخانەن و تەرمی باوکەکە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک دەکرێت بۆ پشکنینی زیاتر.

باوکەکە ناوی (م، ه)ـەو تەمەنی 54ساڵە و دانشتویی گوندی عەبدوڵلا غانمن لە قەزای داقوق، کوڕەکەشی گەنجە و ناوی (م، م) ـەو تەمەنی 15ساڵە و خوێندکارە

لەئێستادا بکوژ هەڵاتووە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە لەروداوەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەو کەسەی دوێنێ شەو لە سلێمانی کەسێکی کوشت دەستگیر کرا

ئەو کەسەی دوێنێ شەو لە سلێمانی کەسێکی کوشت دەستگیر کرا