سەنتەری هەرس و جگەر و مامۆگرافی لە هەڵەبجە. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
40 هەزار دۆلاری تێچووە
لە هەڵەبجە سەنتەری هەرس و جگەر کرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە هەڵەبجە سەنتەری هەرس و جگەر و پشکنینی مامۆگرافی لەسەر ئەرکی خێرخوازان بە گوژمەی 40 هەزار دۆلار کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10.3.2024، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لەدوای کردنەوەی ئەو سەنتەرە نوێیە، چیتر پێویست ناکات هەڵەبجەییەکان بۆ نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر و بۆ پشکنینی مامۆگرافی بچنە سلێمانی.
“لەسەر بودجەی سندوقی کۆمەکی توشبووانی شێرپەنجە، ئامێرێک بە بڕی 320 هەزار دۆلار بۆ بەشی مامۆگرافی دابیندەکرێت، کە تایبەتمەندی پێشکەوتووی تێدایە و دەتوانرێت بۆ پشکنینی گرێی شێرپەنجەی مەمک بەکاربهێنرێت”، د. ئازاد مستەفا وای وت.
سەنتەری هەرس و جگەر و نەخۆشییەکانی مەمک، یەکێکە لەو هەشت پرۆژەیەی کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تەندروستی هەڵەبجە راگەیەندرا.