8 پرۆژە راگەیەندران

نەخۆشخانەی هەورامان 130 کەس دادەمەزرێنێت

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە زانیاری لەبارەی هەشت پرۆژەی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پرۆژەکان گرنگن و بەم زووانە بە فەرمی دەکرێنەوە.

دوو لە پرۆژەکان لەلایەن خێرخوازان جێبەجێدەکرێن، دوو پرۆژەی دیکەش لەلایەن رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی و پرۆژەکانی دیکەش بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.1.2024، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، تەنیا بۆ نەخۆشخانەی گشتی هەورامان 130 کارمەند و پزیشکی گرێبەست دادەمەزرێن.

پرۆژەکان ئەمانەن:

– دروستكردنی بینای نوسينگەی لەدایكبوون و مردن و دابینكردنی كەلوپەلی ئۆفیس لەسەر ئەركی دوو خێرخواز

– دروستكردنی سەنتەری هەرس و جگەر و نەخۆشیەكانی مەمك لەسەر ئەركی خێرخواز و دابینكردنی سەرجەم كەلوپەل و ئامێرە پزیشكییەكانی

– نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستیی پەلی دەستكرد لەسەر ئەركی GIZـی ئەڵمانی

– فراوانكردنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە و دروستكردنی بینای هێڵی گەرمی ١٢٢ لەسەر ئەركی GIZـی ئەڵمانی

– دانانی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین و پڕكردنەوەی بتڵی ئۆكسجین لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێم بە گوژمەی 400 ملیۆن دینار

– كردنەوەی نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان لەسەر ئەركی حكومەت و دابینكردنی ئامێرەكانی لەلایەن دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار ئەمە جگە لە دانانی گاركەیەكی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەی ناوبراو

– دابینكردنی ئامێری پزیشكی زۆر پێشكەوتوو لە شێوەی پێشانگایەکدا بە گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار لەسەر ئەركی حكومەت لە بودجەی 2023ـی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە

– دروستكردنی هۆڵی سێهەم بۆ نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەڵەبجە بە سیستەمی فرێش ئێر و لامینار فلۆ و دابینكردنی ئامێرە پزیشكییەكانی

مواسەفاتی نوێی تەندروستی بۆ ئەمبوڵانسەکانی هەڵەبجە زی...

مواسەفاتی نوێی تەندروستی بۆ ئەمبوڵانسەکانی هەڵەبجە زیادکرا