پلەی گەرمی بەزر دەبێتەوە

کەش ئەمڕۆ جێگیر دەبێت

964+

توانانەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و کەش سەقامگیر دەبێت خێرایی باش لە چاو رۆژانی رابردوو کەم دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبەنەوە و بەرزترین پلە گەرمیانە بە 20 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 5 پلەی سلیزی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 29.2.2024
کەش / ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێت بە (1 – 2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17
سلێمانی: 15
دهۆک : 17
زاخۆ : 17
هەڵەبجە : 16
کەرکوک : 18
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20