شوفێرێک نادیارە

پێنج کەس لە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

کەمێک پیش ئیستا رووداویکی سەختی هاتوچۆ لە رێگای بەردەرەش – کەڵەک لە نیوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێتی تایبەت روویدا و پێنج کەس گیانیان لە دەست دا.

ئەو پینج کەسەی کە لە ناو شۆفرلێتەکەدابوون، گیانیان لەدەستداوە و خەڵکی گوندی دووسەرەن.

رائید شڤان عوسمان، ئەفسەر لە هاتوچۆی بەردەڕەش بە 964ی وت، لە رووداوەکەدا بارهەڵگرەکە خۆی بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا کێشاوە،  لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە، تەرمەکانیان لە نەخۆشخانەی بەردەڕەشەوە بەرەو ئاکرێ بەڕێکران.

وتیشی، دوای ئەوەی رووداوەکەی سەر رێگای بەردەرەش – کەڵەک لە نزیک گوندی دووسەرە روویدا، دیاربوو خاوەن تانکەرەکە بە رەگەز تورکە و لە دوای رووداوەکە هەڵاتووە و لەلایەن پۆلیسی ناحیەی کەڵەک شۆفیرەکە دەستەبەسەرکراوە.

دەشڵێت، ئەو پێنج کەسەی گیانیان لەدەست داوە ئەندامی یەک خیزان بوون.

ئیستا لەلایەن خەڵکی گوندی دووسەرەوە بەهۆی گیان لەدەستدانی پێنج کەس رێگای بەردەرەش – کەڵەک داخراوە و دەڵین ناهیلین ئۆتۆمبیلی تورکی بە رێگاکەدا بڕۆن.

ئەم ماوەیە رووداوی هاتوچۆ لە رێگەی بەردەڕەش – کەڵەک زۆر بووە و رێگاکە بە “رێگای مەرگ” ناونراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رێگای نێوان بەردەڕەش - کەڵەک نۆژەن دەکرێتەوە

رێگای نێوان بەردەڕەش - کەڵەک نۆژەن دەکرێتەوە