زیاتر لە دوو کاتژمێر داخرابوو
رێگای سەرەکی کۆمەڵگای چڕە کرایەوە
+964
زەید کۆچەر – دهۆک
هێزە ئەمنییەکان دوای دوو کاتژمێر رێگای سەرەکی کۆمەڵگای چڕەیان کردەوە، رێگاکە لەلایەن خزموکەسی ئەو کەسە گیرابوو کە چەند رۆژێک پێش ئێستا کوژرا
خزم و کەسی ئەو کەسە کوژراوە بەهۆی دەستگیرکردنی دوو کەسیان هاتبوونە سەر شەقام و حاویەیەکی زبڵیان سووتاند و هەردوو سایدی رێگاکەیان داخستبوو.
پەیامنێری 964 دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان سەرەتا داوایان لە خەڵکەکە کرد کە رێگاکە بکەنەوە و دواتر مۆڵەتی 10 خولەکیان بە خەڵکەکە دا بۆ چۆڵکردنی شوێنەکە، سەرەتا هەندێکیان رەتیان کردەوە رێگاکە چۆڵ بکەن بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان ئەوانیش چۆڵیان کرد.