رۆژانه 50 كه‌س سه‌ردانى ده‌كه‌ن
حاجییه‌كى دهۆك بە خۆڕایی زامى سووتاوه‌كان ساڕ‌ێژ ده‌كات
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ماوەی چەند هەفتەیەکە خاوەن دوکانێک کە گیادەرمانی سروشتی له دهۆك دەفرۆشێت، جۆره چارەسەرێكی تایبه‌تى سروشتى به سووتان هه‌یه بێ به‌رامبه‌ر ده‌یبه‌خشێت به هاوڵاتیان.
حاجی بەشیر، خاوەنی شوێنێكى فرۆشتنى گیای سروشتی و میوەی وشکبووه‌وه‌یه له بازاڕى دهۆك، بە 964ـى وت، 38 ساڵە به‌پێی رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌م كاره ده‌كات و چەند مانگێکیشە دەرمانێكی سروشتى كه چاره‌سه‌رى سووتان ده‌كات بێ به‌رامبه‌ر دەدات بە هاوڵاتیان.
ده‌ڵێت “دەرمانەکە تێكه‌ڵاوى پێنچ ماددەی سروشتییە، كه سەرەکیترینیان بریتییه له روونی ئاژەڵ و شەم و چەند دەرمانێکی دیکە”.
ئاماژەى بەوەش کرد، رۆژانە زیاتر لە 50 كه‌س سه‌ردانى ده‌كه‌ن و بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره ده‌به‌ن، كه به‌شێكی ئه‌م هاوڵاتیانه دانیشتووى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستانن.
حاجی ده‌ڵێت، وه‌ك كارێكی مرۆیی و هاوكاریكردنى كه‌سانى سووتاو ئه‌و ده‌رمانه بێ به‌رامبه‌ر ده‌دات به هاوڵاتیان.
بەپێی زانیارییه‌كانی 964ـى، له دهۆك زۆربەی گیا دەرمانییه‌كان لە فرۆشگای تایبه‌ت و ژمارەیەک کلینیکی پزیشکی دەفرۆشرێن.
هەر خاوەن فرۆشگایەک له دهۆك، کە گیا یان دەرمانی سروشتی بۆ مەبەستی چارەسەری بفرۆشێت، پێویستە بەپێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی كاربكات، ئەو رێنمایەش پشتئه‌ستووره به ماددەی حەوتەمی لە یاسای وەزارەتی تەندروستی ژمارە 15ـی سای 2007 ئەو کارە رێپێدراوە بە پێی چەند مەرج و رێناماییەک کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن