"داواى گهرهنتیمان كردووه"
خاوەن حانوتەکانى پێنجوێن %25 پارهیان داو حانوتهكانیان كردهوه
964+
کامیار کەمال ـــ پێنجوێن
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای پێنجوێن خاوەن حانوتەکانی بانگهێشتکردووە بۆ پێدانی رێنمایی کردنەوەی حانوتەکانیان.
بەگوێرەی رێنماییەکان دەبێت خاوەن حانوتەکان بڕی %25ـی ئەو پارەیە بدەن کە پێشتر لە زیادکردنی ئاشکرادا حانوتەکانیان پێ وەرگرتووە و واتە لە هەر یەک ملیۆن دینارێک بڕی 250 هەزار دینار دەکات.
پشتیوان محەمەد نوێنەری خاوەن حانوتەکان بە 964ـی وت، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن رازی بوون بەو رێنماییە بەڵام بە مەرجێک ساڵی داهاتوو حانوتەکان بهبێ موزایهده بدرێتەوە بەو کەسانە.
وتیشی “بەڕێوەبەری پەروەردە پێیوتین ئەگەر بەو رێنماییە رازی نین ئەوا دەبێت حانوتەکان چۆڵبکەن”.
لایخۆشییهوه، ئەسعەد جافهر بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، بڕیارەکە لە وەزارەتی پەروەردەوە دەرچووە و لەسەرجەم ناوچەکانی بایکۆت کاری پێدەکرێت.
پێداچوونەوەی: فەرهاد حەسەن