بانكى خوێن كه‌مى كردووه‌

سبه‌ى مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ نه‌خۆشانى تالاسیميا خوێن ده‌به‌خشن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ هه‌ڵمه‌تى خوێنبه‌خشین له‌لایه‌ن مامۆستایانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێبكات و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له‌سه‌ر داواى سه‌نته‌رى تالاسیمیا و بانكى خوێنه‌، كه‌ ده‌ڵێن، خوێن كه‌مى كردووه‌.

لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ هەڵمەتی خوێنبەخشینه‌كه‌ بۆ نەخۆشانی تالاسیمیایه‌ کە زۆربەیان قوتابی و خوێندکارن .

محه‌مه‌د وه‌هاب، ئه‌ندامى لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى یه‌كێتى مامۆستایان به‌ 964ـى وت، پێشتر وه‌كو مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌ییان ده‌بڕیبوو بۆ خوێنبه‌خشین و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى سبه‌یش ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌سه‌ر داواى بانكى خوێنى هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌نته‌رى تالاسیمیایه‌.

وتیشی “له‌ بانكى خوێن پێیان راگه‌یاندووین كه‌ خوێن كه‌مى كردووه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ش به ‌پێویستمان زانى سبه‌ى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان به‌ڕێوه‌ببه‌ین”.

به‌پێی ئاگاداریه‌كه‌ى لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى یه‌كێتى مامۆستایان، سبه‌ى 31.1.2024  كاتژمێر 9:00ـى سه‌رله‌به‌یانى هه‌ڵمه‌تى خوێنبه‌خشینه‌كه‌ له‌ سەنتەری گواستنەوەی بانکی خوێن لە ناو نەخۆشخانەی کیمیاباران، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

خوێن بۆ نه‌خۆشانى تالاسیماى ئاكرێ كۆكرایه‌وه‌

خوێن بۆ نه‌خۆشانى تالاسیماى ئاكرێ كۆكرایه‌وه‌