"جێگرەوەى کاڵاى ئێرانى دەدۆزینەوە"

دهۆک بایکۆتى کاڵا و شمەکى ئێرانى دەکات؟

964+

وریا فەتاح

ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دهۆکی رایدەگەیەنێت؛ هەوڵدەدەن لە رێگەى دۆزینەوەى بەرهەمى وڵاتانى دیکە و بەرهەمى ناوخۆ، بازاڕى کەلوپەلى ئێرانى لاواز بکەن.

لە بارەى بایکۆتى کاڵا و شمەکى ئێرانى، ژورى بازرگانى و پیشەسازى دهۆک لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە، بڵاوى کردووەتەوە دەڵێت: لەبەر ئەوەى ژمارەیەکى گەورەى بەرهەمى ئێرانى لە بازاڕەکانماندا هەن، ئێمە لە ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دهۆک، لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەى بازاڕى جێگرەوە بۆ بازرگانانى خۆمان دەکەین.

“بە بەرهەمى خۆماڵى و وڵاتانى دیکەى ناوچەکە و جیهان، هەوڵ دەدەین پێویستى خەڵمى پارێزگاى دهۆک و کوردستان پڕبکەینەوە”، ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دهۆک وادەڵێت.

وەک ئەوەى ژورى بازرگانى و پیشەسازى دهۆک بڵاوى کردووەتەوە، دەستپێکى بەرنامە و پلانەکانیان ئەوەیە، بەرهەمى ناوخۆ بۆ ئاستى بەرهەمى وڵاتانى جیهان نزیک بکەنەوە و لەم یەک دوو ساڵەى داهاتوودا بەرهەمى ناوخۆ بکەنە جێگرەوە بەرهەمى بیانى.

راگەیەنراوەکەى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دهۆک دواى ئەوە دێت، شەوى رابردوو ژوورى پیشەسازى و بازرگانى هەولێر راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا داواى لە بازرگانان و هاوڵاتیان کرد، بایکۆتى کەلوپەلى ئێرانى بکەن.

داوا لە بازرگانان دەکرێت بایکۆتى هێنانى کاڵاى ئێرانى ب...

داوا لە بازرگانان دەکرێت بایکۆتى هێنانى کاڵاى ئێرانى بکەن