لە ناوچەی پیشەسازی کەلار

تایەی بارهەڵگرێک بە شاگردێکدا تەقیەوە و گیانی لەدەست دا

میلاد جەلال – کەلار

لە ناوچەی پیشەسازی کەلار، شاگردێک لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەکاتی ھەوا تێکردنی تایەکە تەقیوە و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ززگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـی وت، “گەنجەکە کە ھێنرایە نەخۆشخانەکە دۆخی تەندروستی زۆر خراپ بوو، پزیشک و کارمەندەکان چارەسەری سەرەتایشیان بۆ کرد، بەڵام بەھۆی قورسی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە تەمەنی نزیکەی 25 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی