شاره‌وانى: خه‌ڵك له‌ یه‌كتریان جیا ناكاته‌وه‌

ناحیه‌ى كه‌له‌كچی كێشه‌ى زبڵى ته‌ڕ و وشكى بۆ دروستبووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیى ناحیه‌ى كه‌له‌كچى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى، كێشه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى ته‌ڕ و وشكیان بۆ دروست بووه‌ و ده‌ڵێن، پابه‌ندی جیاكردنه‌وه‌ى نابن و كێشه‌یان بۆ كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه‌ دروستكردووه‌.

دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر شاره‌وانى ئه‌م ناحیه‌یه‌ هه‌زار و 530 حاویله‌ى پلاستیكی دابه‌شی سه‌ر بەشێک لە ماڵەکان كرد بۆ ئه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌ى ته‌ڕ و وشك به‌ جیا له‌ناو ئه‌م حاویانه‌ دابنێن، به‌ڵام شاره‌وانى ده‌ڵێت “پابه‌ند نابن”.

به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌ له‌و ناحیه‌یه‌ داندراوه‌، پێویسته‌ خه‌ڵك رۆژانى شه‌ممه‌، دووشه‌ممه‌، سێشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ زبڵى ته‌ڕ له‌ناو ئه‌و حاویانه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ و رۆژانى یه‌كشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ش زبڵى وشك.

نه‌شوان سوبحى ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى چاودێرى له‌ شاره‌وانیى كه‌له‌كچی به‌ 964ـى وت، خه‌ڵكى پابه‌ندی ئه‌م پلانه‌ى ئه‌وان نابن و وه‌ك پێویست هاوكار نین بۆ جیاكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كانیان.

وتیشی “له‌لایه‌ن كۆمپانیاى MRF ـه‌وه‌ شه‌ش رۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا زبڵ و پاشماوه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام جیانه‌كردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ كێشه‌ى بۆ كۆمپانیاكه‌ دروست كردووه‌”.

شاره‌وانیى كه‌له‌كچى داوا له‌ هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى ده‌كات پابه‌ند بن به‌ جیاكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پێویست بتواندرێت خزمه‌تیان بكرێت.

ناحیه‌ى کەلەکچی رێگای سەرجەم گوندەکانی قیرتاو کراوه‌

ناحیه‌ى کەلەکچی رێگای سەرجەم گوندەکانی قیرتاو کراوه‌