وتەبێژى کۆمیسیۆنى عێراق بۆ 964 قسەى کردووە

هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە چ رۆژێک ئەنجام دەدرێت؟

964+

وریا فەتاح

سبەینێ سێشەممە، شاندى باڵاى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە و رۆژێک دیاریدەکەن بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە 964ى وت،”ئەمڕۆ شاندى باڵاى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بە سەرۆکایەتى دادوەر عومەر ئەحمەد دەگاتە هەرێم، بڕیارە سبەینێ لەگەڵ سەرۆکى هەرێم کۆببنەوە”.

شاندەکەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە نۆ کەس پێکدێت و جگە لە سەرۆکى کۆمیسیۆن، دادوەر عەباس فەتلاوى، سەرۆکى کارگێڕى هەڵبژاردنیش بەشدارە، بە وتەى جومانە غەلاى، لە کۆبونەوەکەى سبەینێدا لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان، وادەیەکى نوێ بۆ بەڕێوەچونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیارى دەکەن.

هەرچەندە بڕیار بوو لە رۆژى 25.2.2024، لەژێر سەرپەرشتى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام لە ماوەى رابردوودا کۆمیسیۆنەکە بە پاساوى نەبونى بودجە و سکاڵایەک لەسەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە دادگاى فیدڕاڵى و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى عێراق، ناتوانن لە 25ى شوبات هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە ببەن.

سبەی وەفدێکی کۆمسیۆن دێنە هەولێر بۆ دیاریکردنی رۆژی هە...

سبەی وەفدێکی کۆمسیۆن دێنە هەولێر بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان