لە تاقیکردنەوە هاتووەتە دەرەوە

قوتابییه‌ك لە نهۆمی دووەمی قوتابخانەیەکی ئاکرێ کەوتە خوارەوە

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

نیوەڕۆی ئەمڕۆ قوتابیه‌کی کوڕ لە قوتابخانەی ئاکرێی نموونەیی تێکەڵاو لە نهۆمی دووەمی قوتابخانەکە کەوتە خوارەوە و ره‌وانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرا.
964 له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی زانیوه‌، قوتابییەکە له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌ زۆر ته‌ندروست نییه‌، ئەمڕۆش بێ ئاگاداری قوتابی و مامۆستاکانی قوتابخانه‌كه‌، چووەتە قاتی دووەمی قوتابخانەکە و کەوتووەتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ی وت، دوای دەرچوونی قوتابییەکە لە تاقیکردنەوەکە، یەکسەر دیار نەماوە و ئینجا بینیویانه‌ کەوتووەتە خوارەوە و مامۆستاکان پەیوەندیان بە ئەمبۆلانس کردووە رەوانەی نەخۆشخانە کراوه‌.
نێچیرڤان فه‌خره‌دین هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ی وت، ئەمڕۆ قوتابیه‌كی تەمەن 16 ساڵان گەیه‌ندرایه‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، کە لە نهۆمی دووەمی قوتابخانەکەی کەوتبووە خوارە و هەموو جەستەی قوتابییەکە كوتراوه‌، بەڵام هیچ شوێنێكی نه‌شكاوه‌ و دوای چارەسەرکردن رەوانەی ماڵەوە کرا.
وتیشی، “دۆخی تەندروستیی قوتابییەکە زۆر خراپ نەبوو، هەر زوو لەلایەن تیمی فریاگوزاری گەیه‌ندراوه‌ته‌ نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ کرا.
964 هه‌وڵی زۆری لەگەڵ بەڕێوه‌بەری قوتابخانەکە دا زانیاری بدات، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک و وردەکارییه‌ک بدات.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لیژنەیەک رێگەنادات مارکێت و دوکانەکانی ئاکرێ زیادەڕۆی...

لیژنەیەک رێگەنادات مارکێت و دوکانەکانی ئاکرێ زیادەڕۆی بکەن