تائـێستا مووچەیان وەرنەگرتووە

کێشە بۆ ئەو کەسانە دروستبوو کە مووچەیان لەسەر بەغدایە

964+

وریا فەتاح

لە بانکى عێراقى ئەهلى، کێشە بۆ مووچەى ئەو کارمەند و فەرمانبەرانەى وەزارەتى ناوخۆ دروست دەبێت کە مووچەکەیان لەسەر بەغدایە و تائێستا مووچەى مانگى 12ى 2023یان وەرنەگرتووە.

یەکێک لە کارمەندانى پاسەوانى سنور کە نەمان ویست ناوەکەى بڵاو بکەینەوە، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئێمە مووچەمان لەسەر بەغدادە، بانکى عێراقى ئەهلى لە 28.12.2023ـەوە، هەژماى داخستووە و موچەى پێنەداوین لە کاتێکدا لە بەغداد مووچە وەرگیراوە.

هەرچەندە بانکە ئەهلییەکانى دیکە کارەکانى خۆیان دەکەن، بەڵام بە وتەى ئەو کارمەندە، ئێستا لە سلێمانى لەبەردەم بانکەکە وەستاون و داوایان لێدەکەن کە مووچەکانیان پێبدەن، بەڵام بانکەکە هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە و هیچ روونکردنەوەیەکیشیان پێنەداون.

964 بۆ بەدواداچوونى بابەتەکە، پەیوەندى بە بانکەکەوە کرد، یەکێک لە کارمەندانى بەشى کوردى بانکەکە وەڵامى پەیوەندییەکەى 964ى دایەوە و وتى،”ببورە ئەمڕۆ دەوام نیە و هیچ یش ناکرێت ناتوانم یارمەتیت بدەم، ناتوانین بزانین هۆکار چییە مووچەیان وەرنەگرتووە، چونکە ئەمڕۆ لە بانکەکەدا دەوام نیە و هیچ ئیش ناکرێت”.