بەم بەیانییە

گوندی چنارتوو بۆردومان کرا

+964

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

نوێكرایه‌وه‌: 10:30

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ به‌ 964ی راگه‌یاند، تا ئێستا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌ ئاسمانی ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریدا ده‌سووڕێنه‌وه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌ سانایی گوێبیستی ده‌بن.
وتیشی، ترسی ئه‌وه‌یه‌ ناوچه‌كه‌ بۆردومان بكرێته‌وه‌، بۆیه‌ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس هێشتا ناتوانن بچنه‌ گوندی چنارتوو، بۆیه‌ هێشتاش زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی بۆردومانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی نازانرێت.

هەواڵی یەکەم

گوندی چنارتوو سەر بەناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ بۆردومان کرا

هەمان ئەو شوێنە بۆردومان کراوەتەوە، کە چوار رۆژ بەرلەئێستا بۆردومان کراوە، زیانەکان نەزانراوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناوچەکە بە 964 راگەیاند، ” کاتژمێر 8:27 خولەکی ئەم بەیانییە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی چنارتووی بۆردومان کرد، زیانەکان نەزانراوە و هەمان ئەو شوێنە بۆردومان کراوە، کە رۆژی 28ی مانگی رابروو بۆدومان کرایەوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئایا لە بۆردومانەکەى گوندى چنارتووی ئاغجەلەر زیانى گی...

ئایا لە بۆردومانەکەى گوندى چنارتووی ئاغجەلەر زیانى گیانى هەبووە؟