توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە

ئەگەر زوو لە خەو هەڵدەستیت تۆ نەوەی نیاندەرتاڵی

964+
موحسین عومەر

دەرەنجامی توێژینەوەیەک ئەوە دەردەخات کە رەنگە هەندێک جۆری بۆماوەیی یارمەتی باوباپیرانمانیان دابێت کە خۆیان لەگەڵ گۆڕانی وەرزیدا بگونجێنن. هەر لەبەر ئەمەشە کە DNAی نیاندەرتاڵ دەتوانێت بەشداری بکات لە پێکهاتەی بۆماوەییمان بە هۆی ئەوەی هەندێکمان بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستین.

بەپێی ئەو راپۆرتەی دامەزراوەی DWی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە و دەرئەنجامی چەند توێژینەوەیەکی ئەڵمانین، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن، ئەو کەسانەی زوو لە خەو هەڵدەستن، رەنگە خووی بەیانیانیان سەر بە DNA نیاندەرتاڵەکان بێت، کە هەندێک لە جینەکانیان هێشتا لە جەستەماندا هەن.

توێژینەوەکە ئەو جینانەی ئاشکرا کردووە کە لە نیاندەرتاڵ و دێنیسۆڤانەکانەوە گواستراونەتەوە، ئامۆزای زۆر کۆنی مرۆڤی مۆدێرنن، کە رەنگە بەشداربووبێت لەوەی هەندێکمان زوو لە خەو هەڵدەستین.

کاتێک باوباپیرانمان دەیان هەزار ساڵ لەمەوبەر شانبەشانی نیاندەرتاڵەکان دەژیان، لەنێوانیشیاندا ژن و ژنخوازی دروستبوو، بۆیە شوێنەواری نیاندەرتاڵەکان لە جینەکانماندا دەدۆزرێتەوە. بەپێی لێکۆڵینەوە لە DNA نزیکەی %2ی ئەورووپییەکان جیناتی نیاندەرتاڵیان تێدایە و بەشێکی زۆری جیناتی نیاندەرتاڵەکان نەماون.

بۆ نموونە DNAی ئامۆزاکەمان لە مێژوودا یارمەتیدەرمانە بۆ دابەزاندنی چەوری و بەرەنگاربوونەوەی هەندێک ڤایرۆس. هەروەها ئێمە قەرزاری جینەکانی نیاندەرتاڵین کە هێشتا لە جەستەماندا چالاکن، کە وامان لێدەکات ڤیتامین D بە رادەی پێویست بەرهەمبهێنین تەنانەت ئەگەر لە شوێنێکدا بژین کە تیشکی خۆریان کەم بێت.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو جۆرە جیناتەی بەرپرسن لە زوو لە خەو هەڵسان، رەنگە یارمەتی باوباپیرانمانیان دابێت کە خۆیان لەگەڵ گۆڕانی وەرزیدا بگونجێنن بە درێژایی رۆژ، تا ئەمڕۆش ئەم جۆرە بۆماوەییانەی پەیوەستن بە ریتمێکی رۆژانەوە کە وامان لێدەکات بەیانیان زوو لە خەو هەڵبستین.

لە توێژینەوەکەیاندا تیمێکی توێژەرانی زانکۆی ڤاندەربیڵت لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا پشتیان بە جۆرە جیناتە زیادەیە بەستووە کە رەنگە پەیوەندییان بە گونجاندن لەگەڵ بارودۆخی رووناکی هەبێت و رایانگەیاند: “بۆمان دەرکەوت کە چەندین جۆری جین کە لە سەرەتادا مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نیاندەرتاڵەکان پەیوەندییان بە گونجان لەگەڵ رووناکی هەیە”.

توێژەران 246 جیناتیان دەستنیشانکردووە کە بەشدارن لە کۆنترۆڵکردنی سیستمی رۆژانەمان، بۆ ئەوەی بزانن چۆن لە ژێر کاریگەری نیاندەرتاڵەکاندا بوون.

ئەوان جۆرە جیناتییە سەرەتاییەکانی مرۆڤیان بەراورد کرد لەگەڵ پێکهاتەی بۆماوەیی مرۆڤی ئەمڕۆ، دەرکەوت ئەوانەی زوو لەخەو هەڵدەستن، زیاتر ئەوانەن کە لە هێڵی ئاسۆیی زەوی نزیکن.

"كه‌لـله‌سه‌رى ژنێكی نیاندرتال ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ هه‌ولێر"