دوو غازفرۆش بوون
فێڵیان لە غازی ماڵان کرد و دەستگیرکران
964+
موحسین عومەر
لە هەولێر دوو گەنج بە تۆمەتی فێڵکردن لەکاتی فرۆشتنی غازی ماڵان دەستگیرکران، غازی کێشی کەمتریان بە خەڵک فرۆشتووە، لەو رێژەیەی حکومەت بۆ کێشی بوتڵێکی غازی ماڵان دیاریکردووە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بۆ 964 وتی، دەمێکە سکاڵامان بەدەستگەیشتووە دوای بەدواداچوونی ورد، ئەمڕۆ توانرا ئەو دوو کەسە بەهۆی فێڵکردنی لە غازی بازرگانی ماڵان دەستگیربکرێن.
قایمقامی هەولێر دەڵێت، ئەو غازەی دەیانفرۆشت نیوە بووە، لەمساڵدا ئەمە یەکەمجارە دوو کەس لەسەر فیڵکردنی لە فرۆشتنی غاز دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای دەستگیرکردنیان، پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کران بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.
نرخی یەک بوتڵ غازی حکومتی بە 8500 دیناری عێراقی دیاریکراوە، ئەو دوو گەنجە بەو نرخە غازەکانیان فرۆشتووە، بەڵام رێژەی غازەکە کەمتربووە لەو رێژەیەی لە بوتڵێک غازی حکومیدا هەیە.