بریندار هەیە
لە داقوق چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش پەلاماری مەفرەزەیەکی لیوای 16ـی حەشدی شەعبیان داوە و بریندار هەیە.
جودت عەسافی وتەبێژی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی بە 964ـی وت، مەفرەزەیەکی لیوای 16ـی حەشدی شەعبی لە نزیک پردی عوسمانی کەوتوونەتە ناو کەمینی چەکدارانی داعش.
بەگوێرەی وتەی جودت عەسافی، دوو چەکداری حەشدی شەعبی بریندارن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی داقوق.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بە 964ی وت، لەکاتی ناردنی هێزی پاڵپشتی سوپای عێراق، سێ سەربازی سوپا بریندار بوون.
پردی عوسمانی پردێکی شوێنەواری مێژویی کۆنە دەکەوێتە ناوچەی گۆمەیی لە رۆژهەڵاتی قەزای داقوق، بەدیاریکراوی پشتی مەزاری زەین ولعابدین.