نوێنەری مانگرتووانی کفری:

جارێکی دیکە کفری ناگەڕێتەوە بۆ پێش 10ی تەمموز

964+

ژوورى هه‌واڵ

دوای نزیکەی چوار مانگ لە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی کفری، نوێنەری مانگرتووانی قەزاکە دەڵێت، ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوون، بەشێکیان جێبەجێ کراون.

عوسمان قەتارچی، نوێنەری مانگرتووانی کفری، بە 964ی وت: لەسەر بنەمای بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، کۆتاییمان بە مانگرتن و خۆپیشاندانەکانمان هێنا.

” تائێستا بەشێکی بەڵێنەکان جێبەجێ کراون، کە لە ئاست داواکارییەکانی ئێمەدا نین، بەڵام کفری جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ پێش 10ی تەمموز، بەڵکو بەرەو پێشتر دەچێت”، عوسمان قەتارچی وای وت.

نوێنەری مانگرتووانی کفری وتیشی، گۆڕینی قایمقامی کفری و دانانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە کفری، لە داواکارییەکانی ئێمە بوون.

لە بەرامبەر پەراوێزخستنی قەزاکەیان لە رووی هەلی کار و پرۆژەی خزمەتگوزارییەوە، چین و توێژەكانی کفری لە 10 ی تەمموزی ئەمساڵ لەسەر شەقام خێمەیان هەڵدا، بۆ ماوەی (32) رۆژ لە مانگرتن و خۆپیشاندان بەردەوام بوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کفری 170 ساڵە قەزایە و بێ ھۆتێلە

کفری 170 ساڵە قەزایە و بێ ھۆتێلە