بۆ ماوەیەکی کاتی
رێگای دهۆک-موسڵ دادەخرێت
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
شارەوانیی دهۆک شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو رۆژ رێگای دهۆک – موسڵ بە هۆی نۆژەنکردنەوە و دادەخرێت.
ئەم نۆژەنکردنەوەیە شەقامەکە هەمووی ناگریتەوە، تەنیا سایدی چوون لە دهۆک بۆ نەینەوا لە دەروازەی ئالوکاوە قیرتاو دەکرێت، بۆیە هاتوچۆ لە رێگاکە نامێنێت.
“ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک بە 964ی وت، ” لە بەیانی کاتژمێر 8:00 ەوە هاتوچۆ لە رێگاکە بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوەستێت، شۆفێران ئاگاداربن ئەم رێگایە بەکار نەهێنن.
وتیشی، لەناو پیشەسازی نوێی ئالوکا رێگایەکیان کردووەتەوە تا شۆفێران وەک رێگای بەدیل بەکاری بهێنن لە کاتی چوون بەرەو پارێزگای نەینەوا، بەڵام بۆ گەڕانەوە سایدەکەی دیکەی رێگاکە، کە لە موسڵەوە بەرەو دهۆک دێت، کراوەیە و کێشەی نییە.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین