حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە لای ئێمەیە
ئیسرائیل پەرلەمانی غەزەی تەقاندەوە و یونسێف دەڵێت ئاو دەگەیەنینە غەزە
964+
ژووری هەواڵ
رێکخراوی یونسێف دەڵێت: هەوڵ دەدەین ئاوی خواردنەوەو کەرەستەی پزیشکی بگەیەنینە غەزە و بەسەر دانیشتوانی ئەو شارە دابەشی بکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئیسرائیل رازی نییە پرۆسەی ئازادکردنی دیلەکان خێرا بکات، چونکە دەیەوێت ئەو کاتە بەکاربهێنێت بۆ کوشتنی خەڵکی سیڤیل.
کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەلەستین رایگەیاند بەهۆی نەمانی سوتەمەنییەوە زۆربەی مۆلیدەکانیان لەکار کەوتووەو وابڕوات بەتەواوی پەیوەندییەکان دەپچڕێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی کاردەکات بۆ ئەوەی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنرێت و دەڵێت ئەوەی روودەدات کوشتنی کوێرانەی فەلەستینییەکانە.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت نوسیوێتی: سوپای ئیسرائیل پاش ئەوەی دەستی گرت بەسەر بینای پەرلەمانەکەی غەزە بەتەواوی تەقاندیەوەو تەختی زەوی کرد.