لە کەرکوک

گەنجێکی 19ساڵ بە هۆی گولـلە هاوەنێکەوە گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

شوانکارێک لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی هاوەنێکی سەردەمی رژێمی پێشوی پێدا دەتەقێتەوە و دەستبەجێ گیان لە دەستدەدات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تەقەمەنی لە کەرکوک بە 964ـی وت، تەقینەوەکە لە گەڕەکی بەدر بووە، ئەو گەنجەی گیانی لە دەستداوە تەمەنی 19 ساڵە و خەڵکی گەڕەکی کوردستانە و لە نەتەوەی عەرەبە  و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

وتیشی، ئەو گولـلە هاوەنەی تەقیوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو.