رووداوێک لە زاخۆ
کەسێک گیانی لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەم ئێوارەیە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دهۆک بۆ زاخۆ نزیک فلکەی گرشین روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
کاتژمێر حەوتی ئێوارە لەسەر رێگەی دهۆک – زاخۆ، نزیک فلکەی گرشین، ئوتومبێلێکی جۆری BMW لە کۆنتروڵی شوفێرەکە دەرچووه و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.
بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتۆچوی زاخۆ بە 964 وتی: رووداوەکە بەهۆی تیژڕۆیی بووە و شوفێر گیانی لەدەست داوە و سێ سەرنشینەکەی برینداربوون، تهرمی شۆفێرهكهش گواسترایهوه پزیشکی دادی زاخۆ، ههروهها بریندارەکانیش لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان و برینەکانیان زۆر قورس نییه.
پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا