منداڵیان تێدا بووە
لە سلێمانی سەنتەرێکی یاریکردن و هۆڵێکی بلیارد داخران
964+
پێشەوا محەمەد
لە شاری سلێمانی سەنتەرێکی یاریکردن و هۆڵێکی بلیارد داخران و قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، منداڵ لەو شوێنانەدا بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 7.11.2023 قایمقامیەتیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، گەیم سەنتەرەکە لە گەڕەکی کانی با بووە و هۆڵی بلیاردەکەش لە گەڕەکی تاسڵوجە بووە.
راگەیەندراوەکەی قایمقام ئاماژەی بەوە داوە، پێشتر سەرجەم گازینۆ، كافتریاكان و کۆفی شۆپەکانی نێرگهلهکێشان و شوێنی خواردنهوه كحولییهكان و سەنتەری یارییەکان ئاگادار کراونەتەوە کە رێگری لە هاتوچۆکردنی منداڵی خوار 18 ساڵ بکەن و نێرگەلە و خواردنەوەکانیان پێشکەش نەکەن، بە پێچەوانەوە لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانییەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قایمقامییەتی سلێمانی لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا حەوت هەزار و 743 سەردانی بۆ شوێنکارەکان کردووە و 751 سەرپێچی تۆمار کردووە.