پێوه‌رى زیره‌كیان رەتکردەوە و هەڕەشە دەکەن
خه‌ڵكی پێنجوێن له كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باكه‌یان توڕەن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه دۆخى كاره‌با له پێنجوێن باش نییه و رۆژانه چه‌ند كاتژمێرێك ده‌بڕێت، به‌رپرسی چاككردنهوهش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ى سیانه‌كردنى كاره‌بایه.
خه‌ڵكی پێنجوێن له سۆشیال میدیاكان گله‌یی كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌با باس ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ماوەی چەند رۆژێکە کارەبای پێنجوێن رۆژانە چەند کاتژمێرێک دەبڕن بێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەک بدەن، ئەمەش نیگەرانی و بارگرانی بۆ زۆرینەی دانیشتووانی سنوورەکە دروستکردووە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه “سەرەڕای هۆشداری تووندمان بۆ لایەنی پەیوەندیدار، هاوکات لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکەینەوە بە زووترین کات ئەم گرفتە چارەسەر بکەن، بە پێچەوانەوە بێدەنگ نابین لە ئاست ئەو گاڵتەجاڕییەی بەرامبەر خەڵکی پێنجوێن دەکرێت”.
له به‌رامبه‌ردا به‌هائه‌دین عه‌بدوڵا، به‌رپرسی سیانه‌ى كاره‌با له پێنجوێن هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى بۆ چاككردنه‌وه گه‌ڕانده‌وه و به 964ـى وت “تۆڕه‌كانمان پێویستى به سیانه‌ى به‌رده‌وام هه‌یه، بۆیه له كاتى سیانهكردنیدا پێویسته كاره‌با ببڕدرێت”.
باسی له‌وه‌ش كرد رۆژانه چوار بۆ پێنج كاتژمێر كاره‌با ده‌بڕێت به‌هۆى سیانهكردنهوه.
دوای ئەوەی رۆژى 24.10.2023 لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی سەردانی قەزای پێنجوێنیان کرد بە مەبەستی بەستنی پێوەری زیرەک، خەڵکی رەتیان کردووە و لیژنەکە گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی.
رەتکردنەوەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە قەزای پێنجوێن لە کاتێکدایە لە رۆژی 13.2.2022 کۆمپانیایەک لە قەزاکە هەوڵیدا دەست بە بەستنی پێوەری زیرەک بکات، بەڵام لە لایەن هاوڵاتیانەوە رەتکرایەوە و چەند پێوەرێکی زیرەک شکێندران.