97%ـى كارا كراوه‌ته‌وه‌

دهۆك كۆتایی به‌ كاراكردنى پسووله‌ى ئه‌لیكترۆنى خۆراك هێنا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێكخستنى پسووله‌ى خۆراك له‌ دهۆك دواى نزیكه‌ى هه‌شت مانگ كاركردن، كۆتایی به‌ كاراكردنى پسووله‌ى ئه‌لیكترۆنى خۆراك هێنا و ئاشكراى كرد كه‌ 97%ـى خه‌ڵك پسووله‌كه‌یان كارا كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی نووسراوێك به‌ ژماره‌ 8896 له‌ 24.10.2023 كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى دهۆك كۆتایی به‌و كاراكردنه‌ هێناوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى رێكخستنى پسووله‌ى خۆراكى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، 273 هه‌زار و 680 خێزان پسووله‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌یان كارا كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ رێکەوتی 14.4.2023 كاراكردنى پسووله‌ى ئه‌لیكترۆنى خۆراك له‌ دهۆك كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردن، به‌ پێی ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆراكى دهۆكیش له‌ سنوورى ئه‌و پارێزگایه‌دا هه‌زار و 450 بریكارى خۆراك هه‌ن.

بەشەخۆراكی خاوه‌ن موچه‌ دوو ملیۆن دیناره‌كان ده‌بڕد...

بەشەخۆراكی خاوه‌ن موچه‌ دوو ملیۆن دیناره‌كان ده‌بڕدرێت

بۆ پسولەی ئەلیکترۆنی خۆراک هەولێر دوو مانگی دیکەش چاوە...

بۆ پسولەی ئەلیکترۆنی خۆراک هەولێر دوو مانگی دیکەش چاوەڕێ دەکات