رێگاى نێوان دوو هاوینه‌هه‌وار قیڕتاو ده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌ست به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى سه‌ره‌كى گه‌لى عه‌لی به‌گ بۆ بێخاڵ كراوه‌، كه‌ دوو له‌ به‌ناوبانگترین هاوینه‌هه‌واره‌كانى هه‌رێمی كوردستانن له‌ سنوورى سۆران.

نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ چاككردنى ئه‌و رێگایه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ى شوێنه‌كانى چاڵ و چۆڵى تێكه‌وتووه‌و بووه‌ته‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌مى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه‌ بیانه‌وێت له‌م هاوینه‌ هه‌واره‌وه‌ بچێته‌ هاوینه‌هه‌واره‌كه‌ى دیكه‌.

پێشتر قۆناغێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه‌ جێبه‌جێكراوه‌ به‌ درێژی دوو كیلۆمه‌تر، ئێستا قۆناغێكی دیكه‌ى به‌درێژایی یه‌ك كیلۆمه‌تر كارى تێدا ده‌كرێت.

ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز به‌ 964ـى وت، به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه‌ به‌ قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت.

وتیشی “قۆناغه‌كه‌ى ئێستا كه‌ یه‌ك كیلۆمه‌تر درێژییه‌كه‌یه‌تى له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌بڕی 80 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت”.

رواندز ده‌یه‌وێت ئاوى بێخاڵ بگه‌یه‌نێته‌ دۆڵی ئاکۆ...

رواندز ده‌یه‌وێت ئاوى بێخاڵ بگه‌یه‌نێته‌ دۆڵی ئاکۆیان

گۆڕانى كه‌شوهه‌وا ترێی ره‌شی گونده‌كانى رواندزی كه...

گۆڕانى كه‌شوهه‌وا ترێی ره‌شی گونده‌كانى رواندزی كه‌مكردووە