بەخۆڕایی دەخوێنن

رێنمایی نوێ بۆ خوێندکارانی ناوچەکە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم دەرچوو

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەمواری نوێی ژمارە 11ی خوێندنی باڵای بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بڵاوکردەوە، لەمەوبەدوا خوێندکاران بەپێشکەشکردنی بەڵگەنامەیەک کە بیسەلمێنێت لەو ناوچانە دەژیت لە زانکۆکانی هەرێم وەردەگیرێت.

درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەمواری رێنمایی نوێی بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بڵاوکردەوە، هەموارەکە سێ مادەیە.

بەپێی رێنماییە نوێیەکە، ئەگەر خوێندکار یەکێک لەو بەڵگەنامانەی لابێت (کارتی نیشتیمانی، پسولەی خۆراک، کارتی زانیاری و ناسنامەی باری کەسی) بیسەلمێنێت کە لەو ناوچانە نیشتەجێن، و لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە 10 بەسەرەوەی هێنا لەو 30 نمرەیەی دیاریکراوە، بە وەرگیراو هەژمار دەکرێت و لە دەرەوەی کورسی پلانی خوێندن کورسی بۆ تەرخان دەکرێت.

ئەگەر زانکۆکان ستافیان نەبوو بۆ دەستپێکردنی خوێندن، ئەو خوێندکارانە بە وەرگیراو هەژمار دەکرێن، بەڵام لەلایەن وەزارەتەوە فەرمانی وەرگرتن و دواخستنیان بەیەکەوە بۆ دەردەچێت و ساڵی دواتر خوێندنەکەیان دەستپێدەکەن.

هەر بەپێی هەمواری یاسا نوێیەکە، خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، بەخۆڕایی لە زانکۆکانی هەرێم وەردەگیرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، هیچ رێنماییەکی پێشوو کە پێچەوانەی ئەم رێنماییە بێت کاری پێناکرێت و بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

بڕیاری لێخۆشبوونی تەواوی بۆ کرێی خوێندنی سێ یەکەمەکان ...

بڕیاری لێخۆشبوونی تەواوی بۆ کرێی خوێندنی سێ یەکەمەکان دەرچوو