یاریی بەلجیکا و سوێد لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ تەواو نەکرا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
لە برۆکسل
دوو هانده‌ری سوێد كوژران و یاریی ته‌واو نه‌كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریی نێوان بەلجیکا و سوێد، کە ئه‌مشه‌و لە قۆناغی هەشتەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 ته‌واو نه‌كرا و دوو هانده‌ری سوێدی كوژران.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی كینگ بۆدوان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا میوانداری کرا و زیاتر لە 50 هەزار كه‌س ئاماده‌ی بوون، به‌ڵام لە گێمی یەکەمدا دەنگی تەقە لە شەقامەکانی دەوروبەری یاریگه‌كه بیسترا، كه تێیدا بەهۆی هێرشێکی چەکداری دوو هانده‌ری سوێدی كوژران.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، كه گۆڵی سوێد ڤیکتۆر گیۆکەرز و گۆڵی به‌لجیكا لوکاکۆ تۆماریان كرد.
دوای چوونە پشووی نێوان گێمه‌كان، ئەندامانی هەڵبژاردەی سوێد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وردەکاری رووداوی کوشتنی دوو هاندەره سوێدییه‌كه‌یان زانی، بۆیە بڕیاریاندا نەگەڕێنەوە ناو یاریگه و یارییه‌كه‌یان ته‌واو نه‌كرد.
هه‌روه‌ها پۆلیس رێگه‌یان نه‌دا جه‌ماوه‌ر له یاریگه بچنه ده‌ره‌وه، تا له بارودۆخی ئاسایشی ده‌وروبه‌ری یاریگه دڵنیا نه‌بوون.