دوكانێكی زێڕینگهرى له هه‌ولێر _ وێنه: ئەرشیفی 964
مەسەلە چییە؟
لە بەردەڕەش زاوا لە جیاتی زێر پارە دەداتە بووکه‌خان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش، ژماره‌یه‌ك زاوا زێڕیان بۆ بووكه‌خان نه‌كڕیوه، به‌ڵكو له جیاتى ئه‌وه پاره‌یان پێداون، سه‌ندیكاى زێڕینگرانى ئه‌و قه‌زایه‌ش هۆكارى ئه‌م حاڵه‌ته بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به قسه‌ى سەندیکای زێرینگرانی بەردەڕەش، ماوه‌یه‌كه خه‌ڵك له سنووره‌كه‌یان روویان له‌وه كردووه كه بۆ هاوسه‌رگیری به رێژه‌ى كه‌م زێڕ بكڕن، یان له جیاتى زێڕكڕین پاره بده‌نه بووك.
تەیب فەیسەڵ، به‌رپرسی ئه‌و سه‌ندیكایه به 964ـى وت، چونكه نرخى زێڕ زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه به‌شێك له خه‌ڵك زێڕ ناكڕن.
وتیشی ” ئه‌م كاره به ره‌زامه‌ندى هه‌ردوولایه و هه‌ردوولاش ره‌چاوى ئه‌م دۆخه ده‌كه‌ن”.
به قسه‌ى ته‌یب فه‌یسه‌ڵ، 10%ـى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن، زێڕ ناكڕن به‌ڵكو ده‌ڵێت “بۆ نموونه 10 ملیۆن دینار ده‌ده‌نه بووك، بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى پێ دابین بكات”.
له بازاڕى زێرینگرانى به‌رده‌ڕه‌ش، ته‌نیا كڕین و فرۆشتن به زێڕی عه‌یار 21 ده‌كرێت و نرخى ئه‌مڕۆى ئه‌م جۆره زێڕه‌ش 440 هه‌زار دیناره .