ئاسایش قسەی هەیە

ساغکردنەوە: شەوی رابردوو هیچ کەسێک لە هەولێر نەکوژراوە

+964

شۆڕش هەرکی – هەولێر

دەنگۆ و زانیاری ئەوە بڵاوبووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو ژنێک بە دەستی پیاوەکەی لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر کوژراوە، بەڵام ئاسایشی هەولێر دەڵێت شەوی رابردوو لە هەولێر کەس نەکوژراوە.

هەواڵەکە بە شێوەیەکی فراوان لە ناو سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە و گوایە پیاوەکە چوار فیشەکی لە ژنەکەی داوە و کوشتویەتی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە موقەدەم ئەردەلان سەنگاوی، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ی وت، “هەواڵی کوژرانی ژنێک بە دەستی مێردەکەی لە هەولێر، دوورە لەراستی و هیچ بنەمایەکی نییە”.

وتیشی، بەدواداچوونی زۆرمان کردووە و هیچ رووداوێکی کوشتن شەوی رابردوو لە هەولێر رووینەداوە.

كار بۆ دروستكردنى دادگایەکی تایبەت بە ژنکوشتن ده‌كرێت

كار بۆ دروستكردنى دادگایەکی تایبەت بە ژنکوشتن ده‌كرێت