44 ساڵه پاك نه‌كراوه‌ته‌وه
شارەوانیی مەخمور به‌نداوه‌كه‌ى فراوان و پاكده‌كاته‌وه
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – مه‌خمور
شاره‌وانیی مه‌خمور، ده‌ستی به پاككردنه‌وه و فراوانكردنى به‌نداوى قه‌زاكه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی باران بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو، ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌نداوه‌كه‌ى مه‌خمور نییه، شاره‌وانى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، له رێگه‌ى تیمه‌كانییه‌وه هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ خاوێنکردنەوەى رێگا و دەرچە ئاوییەكان و مەزرا و مەنهۆلەكانیش ده‌ستپێكردووه.
زیرەك حەسەن، سه‌رۆكی شارەوانیی مەخمور بە 964ـى راگەیاند به‌نداوه‌كه‌ى مەخمور دوو مه‌تر فراوانتر ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئامێره‌كانی شۆڤڵ و حەفارە و قەلاب، به‌كارده‌هێنن.
وتیشی “بۆئه‌وه‌ى لافاوه‌كه‌ى رابردوو له مه‌خمور دووباره نه‌بێته‌وه، گشت قەنتەرە سندوقی و لوولەییەکانیش پاكده‌كه‌ینه‌وه”.
له مانگى نیسانى رابردووى ئه‌مساڵدا به‌هۆى بارانبارینێكی زۆره‌وه له به‌شێكی قه‌زاى مه‌خمور لافاو دروست بوو.
سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، ئەوكات پلانیان هەبوو بۆ كاركردن و خاوێنكردنەوە، بەڵام نه‌كرا، ئێستاش كارەكان بەرەو قۆناغی كۆتایی دەڕوات و به‌نداوه‌كه‌ش فراوان ده‌كه‌ن.
به‌نداوه‌كه‌ى مەخمور له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1979 كه له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه دروستكراوه، خاوێن نەكراوەتەوە له كاتى باران باریندا ته‌واوى ئاوڕێژییهكانى چیای قەرەچوغى دێته‌وه سه‌ر.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن