بزانە ژمارەی ماتۆڕسکیلەکان چەندن؟

شه‌وى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆڕسكیل بوو له‌ ده‌ربه‌ندیخان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شه‌وى رابردوو له‌ ناوه‌ندى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆڕسكیل به‌ڕێوه‌چوو و هاتوچۆى ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر 17 ماتۆڕسكیلدا گرتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان بڵاویكرده‌وه‌، سکاڵایەکی زۆری هاوڵاتیانیان بۆ هاتبوو لەسەر چەند ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکار، كه‌ ببوون بە هۆكارى بێزاركردنى خه‌ڵك، ئه‌وانیش ئه‌مشه‌و به‌شێكیان ده‌ست به‌سه‌رداگرت.

بڕیاریشیانداوه‌، هەر پێشانگەیەکی ماتۆڕسکیل ماتۆڕ بفرۆشێ بەو هاوڵاتیانەی کە مۆڵەتی شۆفێریان نیە ده‌درێنه‌ دادگا.

باس له‌وه‌شكراوه‌، ئەو ماتۆڕسکیلانەشی کە کاریان پێدەکرێت بەتایبەت دلیڤەریەکان پێویستە لۆگۆو صندوقی تایبەت بدرێ لە ماتۆڕەکانیان.

هه‌ڵمه‌تى پۆلیس بۆ سه‌ر ماتۆڕسكیله‌ بێزاركه‌ركانى ...

هه‌ڵمه‌تى پۆلیس بۆ سه‌ر ماتۆڕسكیله‌ بێزاركه‌ركانى دوزخورماتوو ده‌ستیپێكرد

ماتۆڕە بێسەرەتاكان لە بەردەم دوكانەكان كۆكرانەوە

ماتۆڕە بێسەرەتاكان لە بەردەم دوكانەكان كۆكرانەوە