چەند سەر ئاژەڵ لەو پڕۆژانە بەخێو دەکرێن؟

له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ى 200 پڕۆژه‌ى ئاژه‌ڵدارى هه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ له‌ هه‌رێم ده‌ڵێت، نزیكه‌ى 200 پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى ئاژه‌ڵدارى له ‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن كه‌ به ‌هه‌زاران سه‌ر ئاژه‌ڵى جۆراوجۆریان تێدا به‌خێو ده‌كرێت.

فیراس سدیق، بەڕێوەبەرى گشتى سامانى ئاژەڵ لە وەزارەتى کشتوکاڵ، به‌ 964ـى راگه‌یاند، ته‌واوى ئه‌و پڕۆژانه‌ى ئاژه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت خاوه‌ندارێتیان ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تیش هاوكار و كارئاسانه‌ بۆیان.

وتیشی “کەرتى ئاژەڵدارى له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌وپێشچووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیاتر له‌ 85 پرۆژەى تایبه‌ت به‌ مانگا كه‌ شیریان لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت هه‌یه”‌.

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ى دیكه‌ش، باسی له‌وه‌كرد، نزیكه‌ 100 پڕۆژه‌ى دیكه‌ى ئاژه‌ڵ هه‌ن كه‌ تایبه‌تن به‌ به‌رهه‌مهێنانى گۆشت.

به‌قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌، له‌ ته‌واوى ئه‌و پڕۆژانه‌دا زیاتر له‌ 90 هه‌زار سه‌رئاژه‌ڵ هه‌یه‌ و دابه‌شی سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان بوونه‌”.

باسی له‌وه‌شكرد “له‌ دهۆك و كه‌لار و بارزان و دوكان پڕۆژه‌ى جیاجیا هه‌ن، به‌شێكیان ته‌واو بوونه‌ و به‌شێكیشان له‌ ته‌واو بووندان، كه‌ به‌ هه‌موویانه‌وه‌ پێنج هه‌زار و 364 سه‌ره‌ مانگایان تێدا به‌خێوده‌كرێت”.

نرخی ئاژەڵ بەرزبووه‌تەوە و خواست له‌سه‌ر ئاژه‌ڵى بچ...

نرخی ئاژەڵ بەرزبووه‌تەوە و خواست له‌سه‌ر ئاژه‌ڵى بچووكه‌

مه‌یدانێكى نوێى ئاژه‌ڵان له‌ سلێمانى له ‌دروستكردند...

مه‌یدانێكى نوێى ئاژه‌ڵان له‌ سلێمانى له ‌دروستكردندایه‌