خۆراك و خواردنه‌وه و پاككهرهوهن
له باسرمه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى به‌سه‌رچوودا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له ناحیه‌ى باسرمه هه‌یه چاودێری بازاڕ ده‌كات، ئه‌مڕۆش له ئه‌نجامى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ماده و كه‌لوپه‌لى به‌سه‌رچوودا گرتووه.
ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه، به 964ـى وت، هه‌فتانه چه‌ند جارێك لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانى شوێنكاره‌كانى ناحیه ده‌كه‌ن و چاودێرییان به‌سه‌ر بازاڕه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
وتیشی “ئه‌مڕۆ سه‌ردانى چه‌ند شوێنكارێكیان كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر ماده‌ى به‌سه‌رچوودا گرتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و شوێنكارانه‌ى سهرپێچیكردنهكانیان دووباره بێت لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به پێی دیمه‌نى ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه ناحیه‌ى باسرمه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌لوپه‌ل و مادانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، بریتین له پاككه‌ره‌وه و خۆراك و خواردنه‌وه.