کارەساتە گەورەکە
لە بەردەم سەرۆکی پەرلەمان هاوار دەکات و دەڵێت بۆ لێرە دانیشتووە؟
+964
ژووری هەواڵ
پیاوێک کەسوکارەکەی لە حەمدانیە تیاچوون لە بەردەم حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەدەم ئازارەوە هەڵدەبەزێتەوە و دەڵێت بۆ لێرە دانیشتووە؟
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەو کاتەی سەردانی پرسەی قوربانیانی رووداوی هۆڵەکەی حەمدانیەی کرد، پیاوێک کە خۆی دەڵێت برا و مام و خوشکەزا و کەسوکارەکەی تیاچوون، دەچێتە بەردەمی و دەڵێت ”بۆ لێرە دانیشتووە؟ کەسوکارم تیاچوون کێ دەیانگەڕێنێتەوە”.
پیاوەکە دەچێتە ناو هۆڵەکە و دەڵێت کامە بەرپرسە من نایانناسم، کاتێک قەشەکە دەیەوێت هێوری بکاتەوە، سەری قەشەکە ماچ دەکات و دەڵێت ئەبونا هەموو کەسوکارمان تیاچوون.
ئەو پیاوەکە ناڕەحەتییەکی زۆری پێوە دیارە لە شوێنی خۆی هەڵدەبەزێتەوە دەڵێت بۆ لێرە دانیشتووە؟ کە دیارە مەبەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە.