دیمەنی پاش رووداوەکەی هۆڵی هەیسەم _ وێنە: 964
ئاگرەکەی حەمدانیە
72 كاتژمێری دیكه راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له ماوەی 72 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەنرێت، 14 تۆمەتباریش به‌هۆی کارەساتی حەمدانیەوه دەستگیر كراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدولئەمیر شەمەریی وەزیری ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی 14 تۆمەتباری لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵی هه‌یسه‌م لە قەزای حه‌مدانیه راگەیاند، جەختی لەوەش کردەوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ماوەی 72 كاتژمێری داهاتوودا رادەگەیەنرێت و پێشكه‌شی سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌كرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا، كه کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لە پارێزگای نەینەوا لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوە كردووه، کە بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان پێکهێنراوه، بۆ زانینی بارودۆخ و هۆكاری رووداوه‌كه‌ی قه‌زای حەمدانیە.
کڵپەی ئاگرەکەی حەمدانیە جەرگی عێراقییەکانی بە ژان هێنا
وه‌زیری ناوخۆ دووپاتی ده‌كاته‌وه له 72 كاتژمێری داهاتوو ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من به پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن و پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، هۆكاره‌كانی سه‌لامه‌تی له هۆڵه‌كه‌دا نه‌بوون، له كاتێكدا له ئاهه‌نگه‌كه‌دا 900 كه‌س له هۆڵه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانیه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستا به پێی دوایین ئاماری نافه‌رمی 114 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م رووداوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق سێ رۆژ ماته‌مینیان راگه‌یاند.