سلێمانی “تێست”ی كاره‌با ره‌تده‌كاته‌وه
+964
دیلان محەمەد
وه‌زاره‌تی كاره‌با به نیازه تێست بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین بكات، به‌ڵام پارێزگای سلێمانی له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ئه‌م تێستكردنه ره‌تده‌كاته‌وه و پێیان وایه ئێستا و له‌م وه‌رزه‌دا تێسته دادپه‌روه‌ر نابێت.
ئازاد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له باره‌ی تێستكردنه‌كه، به 964ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ بابه‌تی تێستكردنی كاره‌بای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، پرسی به به‌ڕێوه‌به‌راتییه گشتییه‌كان و شاره‌زایانی ئه‌و شوێنانه نه‌كردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت، ئێستا به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، لۆد له‌سه‌ر كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه، بۆیه ئێستا تێست بكرێت، له زستاندا كێشه بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری دروست ده‌بێت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا