زانکۆی سلێمانی - وێنە: socialmedia
بەشی شوێنەواری سلێمانی دەوامی ئێواران دەکاتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
بۆ یەکەمجار بەشی شوێنەواری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی خوێندنی بەشی ئێوارانی راگەیاند و خوێندکاران دەتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن.
ساڵانەی خوێندن لە بەشەکە نزیکەی 700 هەزار دینارە.
بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2013 – 2014 کراوەتەوە و تا ئێستا 200 دەرچووی هەیە و لە ئێستاشدا کەمتر لە 200 خوێندکاری هەیە.
زریان حاجی، سەرۆکی بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەشی ئێوارانیان بە پێویست زانیوە بە تایبەت بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و ئەوانەش کە خولیا و حەزیان بۆ شوێنەوار هەیە و تەمەنێکیان هەیە.
وتیشی، “لە بەشەکە وێڕای شارەزابوونی خوێندکار بە شارستانییەت و زمان و شوێنەوار، هاوکات دەرچوو دەتوانێت ببێت بە رێبەری گەشتیاری شوێنەوار”.
وتیشی، “بە مەبەستی پێگەیاندنی کادری هۆشیار لەو بووارەدا ساڵانە لەنێوان 20 بۆ 30 خوێندکار زیاتر وەرناگرین”.