سۆراغ؛ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى زێى بچووك هیچ زیانێكی به‌جێ نه‌هێشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق ده‌ڵێت، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى زێى بچووك كه دوێنێ روویدا، هیچ زه‌ره‌ر و زیانێك به‌و پڕۆژانه نه‌گه‌یشتووه كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و زێیه.
له دوێنێوه ئاوى دوكان ئاگادارییه‌كى بۆ خاوه‌ن ئه‌و پڕۆژانه بڵاوكرده‌وه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر زێی بچووك، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاستى ئاوى زێیه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه ئاگادارى پڕۆژه‌كانیان بن.
کۆچەر جەمال تۆفیق، بەرێوه‌بەری بەنداوی دوکان، به 964ـى وت، دوێنێ نزیكه‌ى هه‌شت كاتژمێر سێ له چاوه‌كانى به‌نداوى دوكان كرانه‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاستى ئاوى زێی بچووك به‌رزبووه‌وه.
وتیشی “هه‌رچه‌نده پێشتر خاوه‌ن پڕۆژه‌كانمان ئاگادار كرده‌وه، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوه‌كه ئه‌وه نه‌بوو زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت”.
زێی بچووك به‌درێژایی 60 كیلۆمه‌تر به سنوورى قه‌زاى كۆیه‌دا تێده‌په‌ڕێت و له‌سه‌ر ئه‌و زێیه‌ش سه‌دان پڕۆژه‌ى حەوزە ماسی و کێڵگە کشتوکاڵیەکان هه‌ن.
ئاسۆ مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق، بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه، كه به‌هۆى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى دوكان و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى زێی بچووك، هیچ زیانێك به پڕۆژه‌كانى سه‌ر ئه‌و زێیه نه‌گه‌یشتووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵانه ئه‌و حاڵه‌ته رووده‌دات به‌ڵام خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ره‌چاوى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئه‌و ئاوه‌یان كردووه.