بەم هاوینە

سەرەی هاوڵاتیانی کەرکوک بۆ 100 لیتر نەوت بەردەوامە

964+

ژووری هەواڵ

لە وێستگەی 10ی نیسان لە گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکوک خەڵک بۆ وەرگرتنی 100 لیتر نەوت سەرەیان گرتووە.

ئەو بەشە نەوتەی دابەشدەکرێت وەک هەنگاوی یەکەم بۆ ئامادەسازی وەرزی زستانە.

خەڵک هەیە لە سەعات 3ی شەو سەرەی گرتووە.

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک  دەڵێت، چوار رۆژ ماوە بۆ سەری مانگ هاوڵاتیان ئێستا کەوتوونەتە خۆیان بۆ وەرگرتنی نەوت.

هاوڵاتیان لە شاری کەرکوک ساڵانە سێ بۆ چوار جار نەوت وەردەگرن.