شارەوانی هەڵەبجە: بە ئەنقەست باخچەکان دەشێوێندرێن
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانی هەڵەبجە نیگەرانە لەوەی باخچەکانیان بە “ئەنقەست” دەشێوێندرێن.
شارەکە خاوەنی 45 باخچەیە و رێژەی سەوزایی تێیدا 12%ـەیە.
سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “بەداخەوە بە ئەنقەست زیان بە باخچەکان دەگەیەندرێت و کارمەندی باخچەکانیش ئیزعاج دەکرێن و بە شێوەی نەشیاو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت”.
دەشڵێت، داوا لە مامۆستایانی ئایینی و قوتابخانەکان دەکەین ئەم پرسە بووروژێنن تا هاوڵاتیان هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ باخچەکان بکەن.