گەرماکە ئیتر سەری کەچەڵ ناسووتێنێت
964+
فەرمان سادق
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی کوردستان بە تەواوەتی روویان لە دابەزین کردووە و ئیتر سەری کەچەڵ ناسووتێنێت.
لە بەغدا و باشووری عێراقیش هاوشێوەی کوردستان پلەکانی گەرما دابەزیون، بەڵام بەهۆی خێرایی با، تۆز و خۆڵ دروستدەبێت.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ هەینی 25.8.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لە سەرخۆ و مامناوەند (10 – 20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەى شەممە 26.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.
خێراى با / لە سەرخۆ و مامناوەند (10 – 20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
سۆران: 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى