زانکۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی خوێندنی راگەیاند

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی، رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە سەرجەم کۆلێژەکانی راگەیاند و کۆتا رۆژیشی دیاریکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.8.2023، د. پێشڕەو حەمەجان، جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، رێکەوتی 16.9.2023 وەک یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن و 30.6.2024 وەک کۆتا رۆژی ساڵی خوێندن دیاریکرا.

وتەکانی د. پێشڕەو حەمەجان لەلایەن فەیسبوکی فەرمی کاروباری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە.

ئەو بەروارە هەردوو وەرزی خوێندنی یەکەم و دووەم و کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی هەردوو وەرزەکە و پشووەکان لە خۆدەگرێت، جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وا دەڵێت.