مێسی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مێسی به‌ره‌و دووه‌م نازناو له ئه‌مریكا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی له دووه‌م نازناو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی نزیك ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی گه‌یشتنه یاریی كۆتایی جامی ئه‌مریكا.
ئینته‌ر مه‌یامی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ “به كاتی كوردستان” به لێدانه‌كانی په‌ناڵتی له یانه‌ی سێنسێناتیی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی ئاسایی‌دا به 3-3 گۆڵ یه‌كسان بوون و له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانیشدا به 5-4 گۆڵ براوه‌بوون.
تیپه‌كه‌ی مێسی له 27ی ئه‌یلولی داهاتوو له یاریی كۆتایی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیوستن دینامۆ یاریی ده‌كات.
مێسی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ ئینته‌ر مه‌یامی نازناوی جامی خولی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌كسیكی برده‌وه، كه یه‌كه‌م نازناو بوو بۆ یانه‌كه‌ی و بۆ خۆی له ئه‌مریكا.