له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئامادەکاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی سیستمى پریپه‌ید

964+

محه‌مه‌د عومه‌ر – هه‌ڵه‌بجه‌

هێشتا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە سیستمی پریپەید جێبەجێ نەکراوە، بەڵام ئامادەکاری بۆ کراوە و دەیانەوێت لە بەشێکی ناو بازاڕ و ناحیەی بیارە دەستپێ بکەن.

سیستمی پریپەید، جۆرێکی سیستمی پێدانی کارەبایە کە بەکارهێنەر بە کڕینی پێشوەختەی کارتی کارەبا، سوودمەند دەبێت لە کارەبای نیشتمانی، ئەمەش پێچەوانەی سیستمی کارپێکراوی ئێستایە کە بەکاربەر وەسڵی بەکارهێنانی کارەبای بۆ دەچێتە ماڵ، ئینجا پارەکە دەدات.

جیاوازیەکی تری سیستمی پریپەید لەگەڵ پێش خۆی ئەوەیە کە نرخی کیلۆوات کارەباکەی تاوەکو 700% گران بووە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی کارەبا، رێنمایی هەموارکرد و لە 18 دینار کردی بە 156 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

سه‌عید سه‌ید قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى وت، بۆ قۆناغی یەکەم دوو شوێن دەستنیشانكراون، ئەوانیش ناو بازاڕ و ناحیه‌ى بیاره‌یە.

دەشڵێت:سیستمى پریپه‌ید بە مانای کارەبای 24 کاتژمێری نایەت، بەڵکو ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌ شێوازى پاره‌دانى كاره‌با هه‌یه‌، بەڵام هێشتا دیار نییە كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن