دوو ئاسک کوژ دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
دوو کەس کە ئاسکیان کوشتووە لە گەرمیان و ئاسکەکانیان کەوڵ کردبوو، پێش ئەوەی بیخۆن پۆلیسی دارستان داویەتی بەسەریاندا و دەستگیریکردن.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین لە گوندی حەوش کروو لە ماڵێکدا دووکەس دەستگیرکراون.
دوو کەسەکە پێنج کەسی دیکەیان لەگەڵ بووە کە کارمەندی دەستگایەکی ئەمنی بوون، رووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەتەوە و ئامادە نەبوون خۆیان رادەستبکەن.
کەسەکان چەند ئاسکێکیان راوکردووە و لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە کەوڵیان کردووە و سەری یەکێک لە ئاسکەکانیش بەسەر لاشەکەیەوە دانراوە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر چەکی تاپڕ و کەلوپەلی تریشدا.
دوو کەسە دەستگیرکراوەکە بە فەرمانی دادوەر راگیراون و داواش کراوە کە ئەو پێنج کەسەی تریش کە ئەندامی هێزێکی ئەمنین رادەستیان بکرێنەوە بۆ لێپپرسینەوەی یاسایی لەگەڵیان.