ئاریان کەریم بە ئەشقەوە گەڕایەوە

964+

پەرستۆ ساڵح

هونەرمەند ئاریان کەریم پاش ساڵێک دابڕان بە ئەشقەوە دەگەرێتەوە و کلیپێکی نوێ لەگەڵ هونەرمەند مەریوان سەفادین بڵاودەکاتەوە.

کە تۆ رۆیشتی دواین کلیپی ئاریام کەریم بوو، بەڵام پرۆژەی نوێی بەدەستەوەیە و دیارترینیان گۆرانی “ئاشق بوومە” کە هەفتەی ئایندە بڵاویدەکاتەوە پاشان زنجیرەیەک دوێتی بەدەستەوەیە لەگەڵ مەریوان سەفادین.

هونەر خولیای منداڵی ئاریان کەریم بوو، بەڵام بەرنامی کوردستار شاشەی کوردسات کە لە ساڵی 2009 پەخشکرا دەرگای هونەری بۆ کردەوە و توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

ئاریان کەریم سەرەڕای توانا هونەریی و دەنگە خۆشەکەی لە لایڤ موزیک دوودڵە و دەڵێت، هەرچی هەڵدەستێت لایڤ موزیک دەکات هەرچەندە شوێنی باش هەیە و رەنگە لەرووی مادییەوە زۆر پێویست بێت، بەڵام کەسایەتیم گرنگترە.